بوار، تایبەت وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە لیژنەیەك لە دەستەی وەبەرهێنان پێكهێندراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی تەواوكردنی پرۆژەی دەشتی بەهەشت لەهەولێر، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی 15 ساڵە ئەو پرۆژەیە تەواو نەكراوە. بەرگەشت ئاكرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: لیژنەیەكی تایبەت پێكهاتووە لەسەر دەستبەكاربوونەوەی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت كە لە %50 ی كارەكانی ماون تەواو بكرێن، ئێستەش لیژنەكە وردبینی بۆ هاوبەشەكانی پڕۆژەكە دەكات ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكان بڕیار دەدەن كە هاوبەشانی پڕۆژەكە، دەبێت چەند پارە بدەن بۆ تەواوبوونی یەكەكانیان و كارەكانی پڕۆژەكە دەسپێرێت بە كۆمپانیایەكی دیكە. پرۆژەی دەشتی بەهەشت، لە ساڵی 2010 ەوە دەست كراوە بەكاركردن تێیدا، بە پڕۆژەیەكی گەورەی نیشتەجێبوون لە هەولێر ناسێنرا و ئیبراهیم تاتڵساس رێكلامی بۆ دەكرد، دوای ماوەیەك كارەكانی راگیرا، دەبوو ساڵی 2013 تەواو بكرایە، كە پێكهاتووە لە 427 ڤێلا و هەزار و 122 شوقە، بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكرابوو بەڵام وەبەرهێنەرەكەی كە خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە بوو كارەكەی تەواو نەكرد و جێیهێشت.