گرنگ

بەبێ‌ ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان لەكاتی هەڵبژاردنەكان دوو پۆلیس بە هەمیشەیی دادەمەزرێندراون

2025-03-12

 

بەبێ‌ ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و لەكاتی بانگەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەفەرمانی دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی بۆ دامەزراندنی دوو پۆلیس بۆ ئیدارەی گەرمیان دەردەكات، ئەوەش نیگەرانی لێكەوتووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەكاتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو فەرمانی دامەزراندن بۆ دوو كەس دەردەكات و دەینێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئیدارەی گەرمیان و سەرەڕای ناڕەزاییان دوای چەند مانگێك ناچار دەبن دەست بەكار بوون بۆ ئەو دوو كەسە بكەن. ئاماژە بەوەشكراوە، فەرمانی یەكەم بۆ دامەزراندنی هاوڵاتیەكە وەك پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە شێوەی هەمیشەیی، ئەو هاوڵاتییە دانیشتوی قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، هەروەها فەرمانی دووەم بۆ دامەزراندنی هاوڵاتیەكە لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان وەك پۆلیسی هاتوچۆ بە شیوەی هەمیشەیی، هاوڵاتیەكەش دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی گەرمیانەو لەقەزای دەربەندیخان دادەنیشێت و بڕوانامەی سەرەتای هەیە. بوار ئەوەشی زانیوە كە دامەزراندنەكان بەئاگاداری ئیدارەی گەرمیان نەبووە و لە وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەركراوە، ئەمەش نیگەرانی لێكەوتووەتەوە و چەندین جار ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیەكان داوای دامەزراندنیان كردووە و بەهۆی ڕاگرتنی دامەزراندنەوە داواكەیان ڕەتكراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color