گرنگ

وتەبێژی یەكێتی: بافڵ تاڵەبانی پێشنیاری بۆ یەك لیستی لەگەڵ پارتی كردووە و نێچیرڤان بارزانیش قەبوڵییەتی

2025-03-13

 

وتەبێژی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات كە سەرۆكی یەكێتی پێشنیاری بۆ سەرۆكی هەرێم كردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكێتی و پارتی بەیەك لیستی بەشداری هەڵبژاردن بكەن، هاوكات سەرۆكی هەرێمیش پێشنیارەكەی قەبوڵ كردووە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ریاگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشنیازی یەكڕیزیی و یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كردوە و نێچیرڤان بارزانیش پێی باشبووە، بۆیە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی پارتی دیموكراتی كوردستانە ئاماژەی بەوەشكرد، یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگە، چونكە یەك لیستی وادەكات كورد بەهێزەوە بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی وتووە، گفتوگۆكان لەنێوان یەكێتی و پارتی قۆناغی باشی بڕیوە، خاڵە ناكۆكەكانی نێوانیان كەمبوونەتەوە، هاوكات چاوەڕوانین لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی پێكهێنانی حكومەت بكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color