گرنگ

ئەمریكا چ پەیامێكی بە لاهور شێخ جەنگی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە؟

2025-03-15

 

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی دیجلەی عێراقی ڕایگەیاند "ئێرانییەکان ئەو دوو کورسیەیان بۆ داناوە لە هەڵبژاردن بەدەستی هێناوە. پێشتر بەرپرسانی ئەمنی ئێرانی پێشنیاری ١٤ كورسیان بۆ بەرەی گەل كرد بە مەرجێك بە داواكارییەكانیان ڕازی بم و پێیان وتم دوو كورسی پەرلەمانی بەدەستدەهێنیت و کاتێک دەنگی زیاترمان هێنا دەستوەردانیان کردوو دوو کورسیان بۆ بەرەی گەل دانا". لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای کرد، مەسروور بارزانی پەیوەندی پێوەكردووە بۆ بەشداری لە کابینەی داهاتوی حكومەت و پێم ڕاگەیاند "لەوانەیە ئێمە بەشداری حكومەت نەكەین، وە حكومەتی داهاتوو وەک حکومەتی ئێستا بێت دژی دەبین". لاهور شێخ جەنگی، سەبارەت بەدۆخی هەرێم لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت "دژی دابەشبوون و دوو ئیدارەییم لە هەرێم، بەڵام ئێستا ئەو بڕوایە لای ئەمەریکا دروست بووە سلێمانی بەشێکە لە بەرەی ئێران". لاهور شێخ جەنگی لە دیدارەكەدا وتویەتی "لە ڕابردوو سەردانی بەغدای کردووە و پەیامی ئەمەریکیەکانی گەیاندووەتە سودانی و مالیکی و سەرۆکی دادگای باڵا". بە وتەی لاهور شێخ جەنگی، ئەمەریکییەکان پێیانووتوە سزا بەسەر چەند دامەزراوەیەکی بانکی و چەند کەسایەتیەکی عێراقی دەسەپێنن. دەبێت عێراق چارەسەری حەشدی شەعبی بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color