یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌وه‌یه دواى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م چیتر یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له به‌غدا به پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى پارتى و حكومه‌تی هەرێم نه‌وه‌ستێته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مه‌رجى سه‌ره‌كى له رێككه‌وتنى سیاسى و حكومى له كابینه‌ى ده‌یه‌م ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیى له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ پارتى بێت له به‌غداو یه‌ك جۆره سیاسه‌تیان هه‌بێت. له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتیى تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتۆته ژێر بارى ئه‌و داواكارییه. بوار زانیویه‌تى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به روونى به یه‌كێتیان وتووه به هیچ جۆرێك نایانه‌وێ یه‌كێتیى سیاسه‌تى پێنج ساڵى رابردوو له به‌غدا له‌دژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم دووباره بكاتەوە. به تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندى به دادگا و سكاڵا تۆماركردن و ئه‌و پرسانه‌ى جیاوازی له نێوان هه‌ردووك حزب هەیە په‌نا بۆ به‌غدا ببردرێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پارتى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى دایناوه لارى نه‌بووه له پێدانى به‌شێك له‌و پۆسته گرینگانه‌ى كه یه‌كێتیى له كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى ده‌كات.