گرنگ

پێچەوانەی حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێم ئامادە نییە تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكاتە پشوو

2025-03-15

 

سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 16/3 ی هەموو ساڵێكی بە پشووی فەرمی دیاریكردووە ئەوەش وەك ڕێزێك بۆ قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال، بەلام حكومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەو ڕۆژە بكاتە پشووی فەرمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم بلاویكردەوە كە سبەی دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاكان. ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت. فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم جەخت لەوەشكردووەتەوەكە تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەكانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات، بۆیە رۆژی 16ی 3ی كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە دەوامی ئاساییە و پشوو نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color