گرنگ

یەکێتی ژمارەیەک لە مەڵبەندەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە

2025-03-17

 

یەکێتی بڕیاریداوە لە چوار چێوەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزبەکەی ژمارەی مەڵبەندەکانی کەم بکاتەوەو چەند مەڵبەندێک هەڵوەشێنێتەوە و لە قەزاکان مەڵبەند نەهێڵێت. بەپێی زانیارییەکانی بوار، مەڵبەندەکانی ۱۷ و ۱٨ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کەرکوک و حەمرین و چەمچەماڵ و کۆیە و قەرەچوغ و شارەزوور هەڵدەوەشێنێتەوە تەنها لە سەنتەری پارێزگاو ئەو ئیدارە سەربەخۆیانەی کە دەنگی یەکێتی تێیدا زۆرە مەڵبەند دەمێنێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە نێو یەکێتی نیشتیمانیدا بۆچوونی جیاواز لەسەر هەڵوەشاندنەوەی چەند مەڵبەندێک دروست بووەو داوای مانەوەی مەڵبەندەکانی سۆران و خانەقین دەکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بۆچونە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لە بارەیەوە نەدراوە. لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەڵبەندانە کۆمیتەو ئۆرگانەکانیان دەخرێنە سەر مەڵبەندی پارێزگاکان و ئامانجی یەکێتی لە کەمکردنەوەی ژمارەی مەڵبەندەکانی کێشەی زۆری و پەرش و بڵاوی ئۆرگانەکانی چارەسەر دەکات و شێوازێکی نوێ لە بازنەی ڕێکخستن پەیڕەو دەکات لە گەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بگونجێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color