گرنگ

دوای جەژن کۆبونەوەکەیەک بۆ دەست نیشانکردنی وەزیرەکانی کابینەی دەیەم بەڕێوەدەچێت

2025-03-19

 

تیمی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر رەشنوسی پرۆژەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم. ڕۆژی ١٨ی ئادار، شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکییان ئەنجامدا. بەپێی ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە کۆبونەوەکەیان ئەرێنی بووە و گەیشتونەتە «دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان». بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبووەکەدا بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی دیکە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم و بڕیارە کۆبوونەوەکە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی جەژنی رەمەزان ئەنجام بدرێت. بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی، راستەوخۆ دەست دەکرێت بە ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پاشان راسپاردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم. بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، سەرۆکی حکومەت لە ماوەی کەمتر لە سی ڕۆژ پێکهاتەی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی متمانەیان پێبدرێت. بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم ئامادەکارییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دوو مانگ زیاتری پێدەچێت و متمانە بەخشین بە کابینەی دەیەم دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یاخود سەرەتای مانگی حوزەیران. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color