چەند پەرلەمانتارێکی هەرێم مووچە لە ڕێگای سیستەمی هەژماری من وەردەگرن کە ژمارەیان نزیکەی ۳۰ پەرلەمانتارە و زۆرینەیان لە فراکسیۆنی پارتین و پەرلەمانتارانی تر مووچە بەشێوازی ئاسای و لە بانک وەردەگرن. بەپێی زانیاریەکانی بوار، داوا لەو پەرلەمانتارانە کراوە کە هەژماری منیان نیە فۆڕمی پڕۆژەکە پڕ بکەنەوە. بەڵام فراکسیۆنەکانی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا خۆیان بەدوور گرتووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە. سیستەمی هەژماری من بووە بابەتێکی گەرمی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان و یەکێتی بەتوندی هەژماری منی ڕەت کردەوەو داوای تەوتینی کرد و کاندیدانی لیستی یەکێتی بەشێک لە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنیان ڕەتکردنەوەو ڕاگرتنی کارەکانی هەژماری من بوو لە سنوری سلێمانی و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی.