گرنگ

کەمکردنەوەی مەڵبەندەکانی یەکێتی، پڕۆژەی قوباد تاڵەبانییە

2025-03-19

 

لە ئامادەکاری بۆ دووەمین دیداری یەکێتی یەکێتی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی پڕۆژەیەکی خستووەتە ڕوو بۆ پێداچوونەوەی ئۆرگانە حزبیەکانی یەکێتی و پڕۆژەکە بیرۆکەی قوباد تاڵەبانیە و بڕیارە لە دووەمین دیداری یەکێتی پەسەند بکرێت کە بڕیار دراوە چەند مەڵبەندێکی ئەو حزبە هەڵبوەشێتەوەو ئۆرگانە حیزبیەکان کەم بکرێتەوەو شێوازێکی نوێ لە ڕێکخستن و کاری حزبی پەیڕەو بکرێت کە لەگەڵ قۆناغی ئێستادا بگونجێت و بەپێی توێژینەوەی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی شێوازی ئێستای کاری حزبی و بوونی ئۆرگانی زۆر شێوازێکی تەقلیدیە و کاریگەری نیەو دەبێت بگۆڕدرێت ولە پڕۆژەکەی مەڵبەندی دیراسات کە دەبێتە بەرنامەی دیداری یەکێتی بۆ ڕێکخستن مەڵبەندەکانی یەکێتی لە قەزاکان هەڵدەوەشێتەوەو تەنها لەسەنتەری پارێزگاکان و هەندێ لە ئیدارە سەربەخۆکان مەڵبەند دەمێنێتەوە. دوای مەڵبەندەکان یەکێتی بە ژمارەی کۆمیتەکاندا دەچێتەوە لەناوچە جیاوازەکان و کەمیان دەکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color