گرنگ

گرفت بۆ مووچەی یەكەی 70 دروستبوو، ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرت

2025-03-19

 

وتەبێژی یەكەی 70 ی سەر بە هێزەكانی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە مووچەی مانگی دوو نزیكەی 200 ملیۆن دینار كورتهێنانمان هەیە و بەوهۆیشەوە ئەمڕۆ مووچە دابەشنەكرا. ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی 70 ریاگەیاند: لە تەمویلی مووچەی مانگی دوو كە بۆ یەكەی 70 نێردراوە، نزیكەی 200 ملیۆن كورتهێنان هەیە و پێویستە چارەسەر بكرێت، لەسەر هەمان لیستی مووچەی كانوونی دووەم، مووچەی مانگی شوبات بۆ یەكەی 70 نێردراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ناكرێت لەشكرێكی وا گەورە كە ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار كەسە، دوو مانگ لەسەر یەك لیست مووچەی بۆ بنێردرێت، هاوكات هەموو مانگێك مووچەی پێشمەرگەكان وەك یەك نییە، هەندێك مانگ لێبڕین هەیە، جیا لەوەش مانگی كانوونی دووەم خانەنشینیی هەندێك پێشمەرگەی گرتەوە و دواتر گۆڕانكاری بەسەردا هات و خانەنشین نەبوون. وتەبێژەكەی یەكەی 70 ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی لەم كورتهێنانە ئاگادار كراوەتەوە، تاوەكو كێشەكە چارەسەر نەكرێت مووچەی یەكەی 70 دابەش ناكەن، بۆیە داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین لە رێگەی داهاتی ناوخۆ ئەم كورتهێنانە پڕبكەنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color