ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە، بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پاریزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا نوخشە ناسیح ئەو پۆستە بە وەكالەت بەڕێوە ببات. ئەمڕۆئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبەر خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی نوخشە ناسیح ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە بۆ ڕاپەراندنی ئەركەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەوەكالەت، سەرەڕای كارەكانی خۆی. ئاماژەبەوەشكراوە، ئەم فەرمانە لە ڕێككەوتی دەرچوونی فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، جێبەجێ دەكرێت.