گرنگ

وەزیری كارەبا: ئەوپارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی دێتەوە،كەمترە لەوپارەیەی كە دەدرێت موەلیدە

2025-03-19

 

وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆژەی رووناكی رای گەیاند، ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی كە ئێستە دەیدەن بە موەلیدە و كارەبای نیشتمانی. كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم، ڕایگەیاند: لە پڕۆژەی ڕووناكیدا كە كارەبای 24 كاتژمێری بەو پڕۆژەیە دابین دەكرێت، هاووڵاتییان پارەیەكی كەمتر لە پارەی موەلیدە دەدەن ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیایی دەدەین 90%ی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستەی موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگ دەبێت و ژینگەش پیس نەكات. وەزیری كارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە هاووڵاتیان لەگەڵ ئەو پڕۆژەیە بین و پشتیوانیی بكەین بۆ ئەوەی پڕۆژەكە بە ئەنجام بگات، ئەوانەی بە مەبەست دەیانەوێت لە بەهای پڕۆژەی ڕووناكی كەم بكەنەوە لای هاووڵاتییان، بە ئامانجی خۆیان ناگەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color