پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هۆکاری رووداوەکەی گوندی گرێزە بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە. پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو (2025/3/19) هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه كه پێكهاتوون له‌باوك‌و دایكی‌و دوو خوشك‌و برایه‌كی كوشتووه، دواتر خۆشی كوشتووه. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف‌و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه. پۆلیس دەڵێت، به‌بڕیاری دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوه‌كه. كوژراوه‌كان پێكهاتووه له: سالار محمد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی 1970 نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبووی 1975 سیما سالار محمد له‌دایكبووی 2005 سه‌هه‌ند سالار محمد له‌دایكبووی 2015 یارا سالار محمد له‌دایكبووی 2018 به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی 1998 (بكوژ)