گرنگ

بوار هۆکاری گرژییەکەی ئاهەنگی نەورۆز لە خانەقین ئاشکرا دەکات

2025-03-20

 

کاتژمێر حەوت و نیوی ئەمشەو بەشێک لە هێزە عێراقیەکان و چەکداری حەشـ.ـد و لایەنگرانی ڕێکخراوی بەدر ویستیان ئاهەنگی نەورۆز لە فورلکەی کرندی سەنتەری خانەقین لابەرن و بەهوتاف هێرشیان کردە سەر مەشخەڵی نەورۆز و گرژی دروست بوو. بەشێک لە لایەنگرانی ڕێکخراوی بەدر لە خانەقین بە شیوەن گێڕان و لەخۆدان و وتنەوەی دروشمەکانی چلە و شیوەنی شیعەکان چواردەوری مەشخەڵی نەورۆزیان گرت و هەوڵیاندا ئاگری نەورۆز بکوژێننەوە. هۆکاری گرژیەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە فولکەی کرندی کە وەکو نەریتی ساڵانی پێشوو ئاگری نەورۆزی تێدا دەکرێتەوە ئەمساڵ دوو خێوەت لەلایەن ڕێکخراوی بەدرەوە بەبۆنەی ماتەم گێڕان بۆ چلەی ئیمام عەلی دانراوەو لایەنگرانی ڕێکخراوەکە وا پیشان دەدەن سەرقاڵی ماتەمینین و ئاهەنگی نەورۆز لە هەمان فولکە بە دژایەتی خۆیان و سوکایەتی بەمەراسیمەکەیان دەزانن. دوابەدوای گرژیەکان هێزی پۆلیسی خانەقین گەیشتونەتە فولکەی کرندی و لەبەرامبەردا گەنجانی کورد بەوتنەوەی دروشمەکانی نەورۆز و ئەی ڕەقیب ڕووبەڕووی لایەنگرانی ڕێکخراوی بەدر بوونەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color