گرنگ

پەرلەمانتار هێشوو غەریب وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی تێپەڕاند

2025-03-23

 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چەند رۆژێک بەر لەوەی ناوی وەک پەرلەمانتار ڕابگەیەنرێت ئەنجامی پشکنینەکانی وەرگرتووەتەوەو دەرکەوتووە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی ڕاستەوخۆ دەستیکرد بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی تێپەڕاندووە و دواتریش نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام دراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color