گرنگ

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئێمە ئاگامان لێی نییە

2025-03-24

 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 286 هەرز بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و ئێرانیش بۆ خۆدزینەوە لە سزاكانی ئەمریكا بەڵگەنامەی عێراقی ساختە كردووە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، بە ڕێكخراوی ئۆپیكمان ڕاگەیاندووە كە ئێستا هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و جەختیشیكردەوە كە بەرهەمهێنانی نەوتەكە لە ژێر كۆنترۆڵی وەزارەتەكەیدا نییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پێی یاسای بودجە 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كراوە، چاوەڕوان دەكرێت بڕی هەناردەكراوی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە بگاتە 350 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشی كرد، ئێستا ڕۆژانە عێراق سێ ملیۆن و 200 هەزار تا سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بەڵام ئێران بەڵگەنامەی عێراقی ساختەكردووە بۆ ئەوەی لە فرۆشتنی نەوتدا خۆی لە سزاكانی ئەمریكا بدزێتەوە، هاوكات لایەنی ئەمریكامان ئاگاداركردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color