د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "بەسوپاسەوە ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم وەرگرت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی رۆژی سێشەمە". هەروەها دەڵێت " بەوەش لەلایەک داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابومان بەنوێنەرو کەسایەتییەکانی هەلبجە جێ بەجێ کرا ، لەگەڵ فراکسیونەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت" .