د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت. د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە پێش جەژن مووچە دابەش بكات و مووچەی مانگی سێ مووچەخۆرانی هەرێمیش دابەش دەكرێت. ناوبراو وتویەتی "هیچ بەربەستێك لە بەرامبەر ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و حكومەتی عێراق هیچ داوایەكی لە هەرێم نەبووە".