ژمارەیەک زێڕینگری دەڤەری راپەڕین مایەبووچ بوون و لە ئێستادا دیار نەماون و دوکان و بازاڕەکانیان جێهێشتووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، زێڕینگرەکان کە خزم و کەسوکاری یەکترین، کاریان لە بازاڕی بۆرسە و فۆڕئێکسەوە زێڕ و کەل و پەلیان کڕیوە و بووەتە هۆی مایەپووچ بوونیان. ئاماژەبەوەشکراوە، تا ئێستا دیار نیە کە ئەو زێڕینگرانە جگە لە پارەی خۆیان پارەی کەسی دیکەین لابووە یان نا. بوار ئەوەشی زانیوە کە هۆکارێکی دیکەی مایەپووچ بوونی ئەو زێڕەنگەڕانە بۆ دەگەڕێتەوە کە لەکاتی هەڵبەز و دابەزی نرخی زێڕ بەشێوەی هەوایی مامەڵەیان کردووە و ئەو زێڕەی کڕویانە بە کاش پارەیان نەداوە تەنها قازانج و زەرەرەکەیان بژاردووە،بەوهۆیشەوە تووشی زەرەری زۆر بوون.