بەپێی نوسراوێکی داواکاری گشتی سلێمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی روماڵکردنی روداوەکانی کوشـ.ـتـ.ـن لە لایەن دەزگا میدیاییەکان وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. بەپێی ناوەڕۆکی ئەو نوسراوەی کە داواکاری گشتی سلێمانی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی کردووە روماڵکردنی رووداوەکانی کوشتنی وەک پێچەوانەی یاسا ناساندووە. نووسراوەکەی داواکاری گشتی سلێمانی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگی رەمەزاندا رووداوەکانی کوشتن بە شێوەیەکی بەرچاو لەشارەکانی هەرێم زیادیان کردووە.