گرنگ

وتەبێژی كۆمیسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 30 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان دەبێت

2025-03-26

 

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیكەی ٣٠ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، هاوكات زیاد لە هەزار ناوەندیش كراونەتەوە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە دوێنێوە قۆناغی تۆماركردنی دەنگدەران دەستپێكردووە، بۆ هەومەبەستەش هەزار و 79 ناوەندی كۆمیسیۆن كراونەتەوە، بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران. ئاماژەی بەوەشكرد،كۆمیسیۆن لە وەزارەتی بازرگانییەوە، لە رێگەی كارتی بەشەخۆراكییەوە، داتای لەدایكبوونی تازەی بۆ دە ساڵی داهاتوو وەرگتووە، واتە ئەوانەی لەدایك بوون لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٧، هاوكات سیستەمی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی تازە لەدایكبوو كە ژمارەیان زیاترە لە یەك ملیۆن دەنگدەر كە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایك بوون، خۆراكیان پێدراوە وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا كۆی گشتی دەنگدەرانی عێراق نزیكەی 30 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت، بۆیە داوای لەو كەسانە دەكەین كە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایكبوون، سەردانی نزیكترین ناوەند بكەن بۆ تۆماركردنی داتای بایۆمەتری و بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color