گرنگ

(گۆڕان)ی کوردسات بە توندی وەڵامی (گۆڕان) گردەکە دەداتەوە

2025-03-27

 
بزووتنەوەی گۆڕان (کوردسات) رایدەگەیەنن، "کەمینەیەکی تەوریسچی" گوایە لە گردی زەرگەتە کۆنفرانس دەبەستن، بەڵام ئەوان واتە (گۆڕان)ی کوردسات لە کات و شوێنی گونجاودا کۆنفرانس دەبەستن. بزووتنەوەی گۆڕان (کوردسات) لەراگەیەندراوێکدا رایانگەیاندووە "چەند کەسێک بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن". هەروەها ئاماژەیان بەوەکردوە "هەموو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا". (گۆڕان)ی کوردسات دەڵێن "ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە". شەوی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) رایانگەیاند، بەپشت بەستن بە بڕیاری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن، رۆژی ٥ی نیسان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتە سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستن.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color