گرنگ

پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ بۆ وەزارەتی دارایی هەریم: درۆزن پێیوایە هەموو کەس وەک درۆزنە

2025-03-27

 

وەزیرە، ئەحمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وەڵامێکی توندی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە "لای دز وایە هەموو کەس دزەو درۆزنیش پێی وایە هەموو کەس وەک خۆی درۆزنە". وەزیرە ئەحمەد روونیکردۆتەوە "زۆر سەیرە ئێوە ئەوەندە ڕوو قایم وبێشەرم بن کە سەرەڕای ئەوەی پارەکەتان وەرگرتوەو نەتانداوە بەکارمەندانی تەندروستی دێن ڕوونکردنەوە دەدەن و ئێمەمانان تۆمەتبار دەکەن، فەرموون ئەوە بەڵگەیەکی تری خۆتان لەسەر وەرگرتنی ئەو پارەیە کەبۆ وەزارەتی ماوەبەسەرچووی تەندروستیتان ناردوەو دەیسەلمێنێ کەپارەکەتان وەرگرتووە". هەروەها ئاماژەی بەوەداوە "ئەی ئێستا بە چ ڕوویەکەوە وەڵامی خەڵکی کوردستان وکارمەندانی کەرتی تەندروستی دەدەنەوە!!؟؟". وەزیرە ئەحمەد وتویەتی "ئەگەر تۆزێک جورئەتتان هەیە فەرموون بە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵێن (٤٤١)ملیار دینارتان بۆ موچەی مانی (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٤وەرگرت چی لێهات ئەو پارەیە بۆ موچەی مانگی (١٢)تان دابەش نەکرد؟ئەی داهاتی (١٥)مانگی ناوخۆوخاڵە سنوریەکان ونەوتی قاچاغ لەکوێیە؟". لە کۆتاییدا وتویەتی "خەیاڵتان خاوە گەر بتانەوێت هەموو دزی وگەندەڵی و تاڵانکاریەکانی ئەو حکومەتە ماوە بەسەرچووە بە بەیاننامەیەکی پڕ درۆو چەواشەکاری پەردەپۆش بکەن".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color