كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای كردووە، عێراق چوارەم وڵاتی هەرە دەوڵەمەندی یەدەگی نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا كە تواناكەی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردووەتەوە، عێراق بووەتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دوای سعوودییە لە ڕێكخراوی ئۆپێك،هاوكات عێراق بووەتە چوارەم دەوڵەندترین وڵات لە یەدەگی نەوت، كە نزیكەی 145 ملیار بەرمیلە. ئاماژە بەوەشكراوە، عێراق پێگەی پێنجەم وڵاتانی جیهانی وەرگرتووە لە بەرهەمهێنانی نەوت كە ڕۆژانە 4.24 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت، هەروەها نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا دەفرۆشرێت، هاوكات عێراق هەوڵیشی داوە دەرفەت بداتە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت بەشداریی مەزادەكان بكەن بۆ كڕینی نەوتی عێراق.