گرنگ

داوا دەكرێت هاووڵاتیان گیا بەهارییەكان كۆنەكەنەوە

2025-03-28

 
فەرمانگەی ژینگەی سۆران داوا لەهاووڵاتیان دەكات بۆماوەی ساڵێك لێكردنەوە و هێنانی گیابەهارییەكان لە ناوچە شاخاوییەكان و دەشتودەرەكانی سنورەكە قەدەغە بكرێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنی ئەو گیایانە لە مەترسی لەناوچوونی یەكجارەكی. هەژار ماهر، بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان ڕوودەكەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە، بەڵام ‌ زۆربەی جار ئەم گیاییانە دەكەونە بەر شاڵاوی بن بڕكردنینان و بە دەرهێنان لە ڕەگەوە یاخود بە شێوازێكی ناتەندروستیانە لێ دەكرێنەوە و دەشێوینرێت بۆ سالێكی ئەم گیاییانە شین نابنەوە و لە ناو دەچن ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ڕێگریگرتن لە ناوچوونیان پێویستە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ماوەی ساڵێك كۆكردنەوەیان قەدەغەبكرێت یاخود لەكاتی لێكردنەوەیان بە چەقۆ ببڕێت نەك دەربهێندرێت، چونكە تەنها لە سنووری سۆران نزیكەی 400 جۆری گیای بەهاری هەیە، بەڵام بەشێكیان لەلایەن هاووڵاتییانە بەهۆی دەرهێنانیان لە ڕەگەوە لەناوچوون و نەماون. بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی وتووە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گیا بەهاری كەمی كردووە، ئەوەش بەهۆی كەمی ڕێژەی باران بارین، بەڵام بەشێك لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕوودەكەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە و زۆرجاریش بەهۆی نەشارەزابوونیان بەر مین دەكەون و دەبنە قوربانی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color