بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، 26 ئامێری ATMی هەژماری من لە پارێزگای سلێمانی کارایە و کەوتووەتەکار. لەو 26 ئامێرە، بانکی جیهان ۱٦ و ئارتی بانک حەوت و بانکی ئێن بی ئای سێ ATM ی هەیە. ۱۲ ئامێر لە سلێمانی و حەوت لە چەمچەماڵ و چوار لەکەلار و سێ لە ڕانیە خراونەتە کار. لە شاری سلێمانی لە سێ شوێن ئامێرەکان خراونەتە کار هەر یەکەیان چوار ئامێر کارایە دەکەونە گەڕەکی بەکرەجۆ بەرامبەر فەرمانگەی دادنوس و سەقامی سالم بەرامبەر شارەوانی سلێمانی و زەردەم بینای پارێزگا و پێکهاتوون لە هەشت ئامێری بانکی جیهان و سێ ئامێری ئاڕتی بانک و ئامێرێکی بانکی ئێن بی ئای. لە چەمچەماڵ حەوت ئامێری ATM کارا کراوە بریتین لەچواری بانکی جیهان و دوو دانەی ئاڕتی بانک و ئامێرێکی بانکی ئێن بی ئای. چوار ATM لە نزیک شارەوانی چەمچەماڵ و سێ ATM لە نزیک بەرگری شارستانی چەمچەماڵ جێگیر کراوە. لە کەلار لە بانکی جیهان چوار ATM کارا کراوە کە دوو دانەی بانکی جیهان و بانکەکانی ئاڕتی و ئێن بی ئای هەریەکەو ئامێرێکیان هەیە. لە ڕانیە نزیک بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ڕاپەڕین سێ ئامێری ATM کارا کراوە کە بریتین لە دوو ATMی بانکی جیهان و ATM ێکی ئاڕتی بانک.