گرنگ

مانگی ئایندە ٤۰۰ هەزار فەرمانبەر لە ڕێگای هەژماری من مووچە وەردەگرن

2025-03-28

 

بۆ مووچەی مانگی سێ زیاتر لە ۳۱۳ هەزار کەس لە ڕێگای ATM ەکانی هەژماری من مووچە وەردەگرن و چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگی ئایندە ٤۰٥ هەزار کەس بەهەمان ڕێگا مووچە وەربگرن و لە سێ تا چوار مانگی ئایندە ژمارەکە بۆ ۷۰۰ هەزار کەس بەرز بێتەوە. لەو ۳۱۳ هەزار ۳۰۰ کەسەی ئەم مانگە مووچە لە ڕێگای هەژماری من وەردەگرن ۲۲٨ هەزار و ۷۰۰ کەسیان مووچە خۆری شارستانی و ٨٤ هەزار و ٦۰۰ کەسیان مووچە خۆری سەربازین. زیاتر لە ٦۰ هەزار پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و نزیکەی ۲۰ هەزار پێشمەرگەی زێرەڤانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ مووچە لە هەژماری من وەردەگرن. زیاتر لە ٥٦۰ ئامێری ATM لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و لەو ژمارەیە تەنها ۲٦ دانەیان لە پارێزگای سلێمانیە کە دابەشبوون بە سەر سەنتەری سلێمانی و چەمچەماڵ و کەلار و ڕانیەدا و چاوەڕوان دەکرێت تا سێ مانگی تر هەموو مووچە خۆرانی هەرێم کە لە ملیۆنێک و ۱٥۰ هەزار کەس زیاترە لە هەژماری من تۆمار بکرێن و تا ئێستا ۷۳۲ هەزار کەس تۆمار کراون و زیاتر لە ٤۰۰ هەزار کارتی بانکی بۆ بەشدار بووان دەرکراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color