ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 22ی (ئازار/3) تاوەكو 28ی (ئازار/3)ی 2025، بڕی زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن و 389 هەزار دینارە، كە 100%ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیە، هاوكات بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو داهاتەكە كەمیكردووە. ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندوە بەشێوەیەك هەشت ملیار و 727 ملیۆن و 389 و 70دینار بوە، بەجۆرێك كە 100% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە. ئاماژەی بەوەشكردوە، هەشت ملیار و 727 ملیۆن و 214 هەزار و 120 دیناری واتا 100%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە، تەنها بڕی پێنج ملیۆن و 174 هەزار و 950 دیناری، بەشێوەی چەكە. ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتەكانی هەر شەش گەنجینەكەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە پێكدێن لە 28 وەزارەت و دەستە لەگەڵ 109 بەڕێوەبەراتی گشتی و 516 بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 781 فەرمانگە و چوار هۆبەش لەخۆ دەگرێت.