وەزیری كارەبای عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر سزاكانی ئەمەریكا هاوردەكردنی غازی ئێران بگرێتەوە، ئەوا عێراق تووشی هاوینێكی تاقەت پڕوكێن دەبێت زیاد عەلی فازل، وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند: سزاكانی ئەمەریكا هاوردەكردنی كارەبای عێراق لە ئێران دەگرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە غاز ڕوون نییە، بۆیە ئەگەر سزاكانی ئەمەریكا هاوردەكردنی غازیش بگرێتەوە، تووشی هاوینێكی گەرم و تاقەت پڕوكێن دەبین. ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا لە واشنتن گفتوگۆكان سەبارەت بە هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەردەوامە، هاوكات ئەو غازەی لە كێڵگە عێراقییەكانەوە بەرهەم دێت، 60%ی خواستی ناوخۆ پڕناكاتەوە، هەر بۆیە دەبێت حكوومەت كار بۆ ئەوەی بكات ئەمەریكا ڕێگەمان پێ بدات غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكەین. عێراق بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، پشت بە غازی ئێران دەبەستێت، كە وەزارەتی كارەبا ڕۆژانە بڕی 40 بۆ 50 ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردە دەكەن.