ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە سێ هەزار و 77 دۆلار، هاوكات هەر ئەمڕۆش نرخی زێر لە بازاڕەكانی كوردستان گەیشتە بەرزترین بەهای مێژوویی خۆی و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 گەیشتە637 هەزار دینار. ئەمڕۆ هەینی نرخی دانراوی سەندیكای زێرەنگرانی كوردستان بۆ مسقالێك زێڕی عەیار 24 بووە 728 هەزار و عەیاری 21یش بەرانبەرە بە 637 هەزار دینارە، هاوكات ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان لە % 0.7 بەرزبووەوە، بەجۆرێك نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 77دۆلار، كە ئەمەیش نرخێكی پێوانەییە بۆ نرخی زێڕ پێشتر لە مێژووی خۆیدا ئەم كانزایە نەگەیشتووەتە ئەم نرخە. ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت كە دوێنێ پێنجشەممە( دۆناڵد ترەمپ ) سەرۆكی ئەمەریكا واژووی لەسەر سەپاندنی هاوردەی ئۆتۆمبێل كرد و %25ی رسووماتە گومرگییەكانی لەسەر زیاد كرد، هاوكات هەڕەشەی لە هەر یەك لە یەكێتی ئەوروپا و كەنەدا كرد كە سزاكانیان توند بكات ئەگەر بێت و هاریكار بن بۆ زیانگەیاندن بە ئابووریی ئەوروپا. بەپێی نرخە بڵاوكراوەكانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی مسقاڵێك زێڕ عەیاربە 728 هەزار و عەیارە 22 بە 667 هەزارو عەیارە 21 بە 637 هەزار و زێڕی عەیارە 18 بە 547 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.