گرنگ

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین دەکرێت

2025-03-28

 

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر دابین دەکرێت. بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا، دەست دەکرێت بە دانانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر ئەوانیش (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە). جێی ئاماژەیە پێشتریش گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە) کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاوڵاتی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش 415 هەزار هاوڵاتی ئەم کارەبایەیان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color