گرنگ

رۆیتەرز: دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بنبەست گەیشتووە

2025-03-28

 

بەهۆی کێشەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە نەوتەوە، گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بنبەست گەیشتوون. ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە زانیاری وردی بەدەستگەیشتووە بەوەی گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە بەهۆی بەردەوامی نادڵنیایی کۆمپانیاکانی نەوت لەبارەی پارەدان و گرێبەستەکانەوە گەیشتوەتە بنبەست و گفتوگۆکان ڕاگیراون. ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەروەها ئاماژەی بەهەڵوێستی کۆمپانیاکانی نەوت داوە و کۆمەڵەی ئەپیکۆر کە کۆمەڵەیەکی هەشت کۆمپانیای نەوتییە و لە کوردستانی عێراق کاردەکەن لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، هەناردەکردن دەستپێناکاتەوە تاوەکو بەغدا پابەند نەبێت بە جێبەجێکردنی گرێبەستەکانیان و گەرەنتی دابینکردنی پارەی هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوو. جێی ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە ڕۆیشتنی نەوت لە بۆڕی نەوتی کوردستانی عێراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لەسەر دەریای ناوەڕاست وەستاوە و روون نیە کەی هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color