گرنگ

ئەمریکا پێشبینی تێکچوونی دۆخی سوریا دەکات لە رۆژانی جەژندا

2025-03-29

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشبینی ئەوە دەکات لە رۆژانی جەژنی رەمەزان دۆخی ئەو وڵاتە تێکبچێت بۆیە ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.   رۆژی هەینی، ٢٨ی ئادار، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەکانی کە ئەگەری هەیە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا باڵیۆزخانەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە حکومییەکان ببنە ئامانجی هێرشی تیرۆرستی لە دیمەشق.   بەپێی هۆشدارییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا، رێگەکانی هێرشکردن لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لەوانەیە هێرشی چەکداری و بەکارهێنانی بۆمب و تەقەمەنی بگرنەوە. بۆیە باڵیۆزخانەکە داوا لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ سووریا نەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێنمایی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە دەستبەجێ سووریا جێبهێڵن و خۆیان  لە کۆبوونەوە و قەرەباڵخی بەدووربگرن و بۆ هەر کارێکی راوێژکاریش لە ناوخۆی سوریا پەیوەندی بە بەشی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی چیک لە دیمەشق بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color