گرنگ

د. پشتیوان سادق: سەرۆک بارزانی و کەسە نزیکەکانی هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریی بوون

2025-04-06

 

د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت کە مەسعود بارزانی و کەسە نزیکەکانی هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەری بەرگری بوون و لەو پێناوەشدا قوربانیان داوە. لەسنووری ناحیەی دیبەگە ئەمڕۆ پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی شەشی نیسان درا. کە لە رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٣ بەهۆی بۆردومانی هەڵەی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکێک لە برایەکانی مەسعود بارزانی بەناوی وەجیهـ بارزانی بەسەختی بریندار بوو و ١٧ پێشمەرگەش شەهید بوون. لەمیانی مەراسیمەکەدا، د. پشتیوان سادق وتارێکی پێشکەش کرد و لە ناوەڕۆکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزرێنرا، جێبەجێ نەکراوە و بەرپرسانی بەغدا پابەندی دەستوور نەبوونە. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color