گرنگ

بوار هۆکاری سازشەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی ئاشکرا دەکات

2025-04-07

 

بوار هۆکاری سازشەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات. بەپێی زانیارییەکان، نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیى له‌ پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به‌ گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌و پارتى پێیوایه‌ سازشكردنى یه‌كێتیى پێكهێنانى حكومه‌ت ئاسانتر کردووە. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان پێیوایه‌ گۆڕانكارى له‌ ناوچه‌كه‌ و لاوازبوونى رۆڵى ئێران و به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌و لایه‌نه‌ نزیكه‌كانى له‌ ئێران واى له‌ یه‌كێتیى كرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى ناوخۆیى و پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م سازش بۆ پارتی بکات، ئه‌گه‌رنا پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌كه‌وت. بوار زانیویه‌تى، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى ئیدارى نوێى ئه‌مه‌ریكا و لاوازبوونى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ رێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكى دیبلۆماسى و سه‌ربازى هه‌وڵیدا نیه‌ت پاكى نیشانبدات و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا بباته‌ دۆخێكى دیكه‌ و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكیش سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كرد. هه‌ر له‌ دواى رووداوه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ نێویان سووریا و لوبنان و عێراق بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوو راسته‌وخۆ دواتر كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى پارتى و یه‌كێتیى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو گه‌یشتنه‌ نووسینه‌وه‌ى ره‌شنووسێكى سیاسى هاوبەش و وا بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى حكومه‌ت ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color