گرنگ

بوار، رێکخەری داهاتووی گۆڕانی گردەکە ئاشکرا دەکات

2025-04-07

 


بوار

رێکخەری داهاتووی گۆڕانی گردی زەرگەتە بە ئەگەری زۆر، بۆ دانا عەبدولکەریم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی گردەکە یەکلایی بۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، بڕیارە تا ١٥ رۆژی دیکە جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی گردی زەرگەتە، ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری نوێ هەڵبژێرن، بۆ رێکخەریش بە ئەگەری زۆر، دانا عەبدولکەریم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانییە کە ئێستا وەزیری ئاوەدانکردنەو و نیشتەجێکردنە.

رۆژی شەممەی رابردوو گۆڕانی گردی زەرگەتە کە بە گۆڕانی چیای نەوشیروان مستەفا ناسراوە، سێیەم کۆنفرانسی نیشتمانییان بەست و ٥٣ ئەندامی جڤاتی نیشتمانییان هەڵبژارد، بەڵام نوێنەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، ئامادەی کۆنفرانسەکە نەبوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color