گرنگ

داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكرێت ڕوونكردنەوە بدات لەسەرهۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری)

2025-04-07

 

بوار، تایبەت تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی تۆڕی هاوپەیمانی 19 كە كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دایانمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردەنی مافی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ. ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام ماوەی ساڵێكە موچەو پلەكەشی راگیرابوو، گوازراوەتەوە بۆ ئومرەی وەزارەت، خاوەنی دوو بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان رۆژی یەكشەممە 6ی نیسان 2025 لەكاتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاكرێی، پێیان ووتوە فەرمانی دەستگیكردنت هەیە. رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە هۆكاری دەستگیركردنی كادری باڵای رەوتەكەیان (ئیسلام زێباری) بە هەنگاوی سیاسی و كارێكی حزبی و دۆسیەیەكی سیاسی دەسەڵات دژ بە رەوتەكەیان وەسفدەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color