گرنگ

کۆمپانیایەکی گەشتیاری، نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان دەبات

2025-04-07

 

لەشاری سلێمانی، کۆمپانیایەکی گەشتیاری، بەناوی فیزای گەشتیارییەوە نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاری ١١٥ خێزانی بردووە و ئەو خێزانانەش داوای وەرگرتنەوەی پارەکەیان دەکەن. ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو خێزانانە لەبەردەم کۆمپانیاکەدا گردبوونەوە و تایەر محەمەد، نوێنەری خێزانەکان بە بواری راگەیاند، ویستویانە بۆ سەری ساڵی ٢٠٢٥ گەشت بکەن و نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاریان بۆ وەرگرتنی فیزە داوە، بەڵام هیچیان بۆ نەکراوە و کەس نازانێت خاوەنەکەی نادیارە. ناوبراو وتی "ئێمە سکاڵامان لەسەر چوار کەسیان تۆمار کردووە، بەڵام کەسیان دەستگیر نەکراون، لەم ماوەیەدا لەناوخۆیاندا بۆتە کێشەیان و دوو کەسیان گیرابوون و ئازادکراون". نوێنەری ئەو خێزانانە دەڵێت، داواکارن لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color