قایمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە دوکاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی کە مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن. قایمقامەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو دوا مۆڵه‌تە بۆ خاوه‌ن دوكان و بازاڕه‌كان، كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزادەدرێن. هەروەها بۆ رێگریكردن له رووداوی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌ن دوكانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی داخستنی دوکانه‌كانیان پێویسته هیچ كاڵا و شمه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كان به‌جێنه‌هڵێن.