جارێکی دیکە سەر لە نوێ دانوستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەکاتەوە. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، گرفته‌كانى به‌رده‌م دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان رۆژ دواى رۆژ زیاتر ده‌بن و هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بۆچوون و داواكارییه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه دووره‌و به‌شێكیش له لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ دووباره ئه‌و هه‌نارده‌كردنه‌وه نین. هه‌رچه‌نده وابڕیاره جارێکی له ماوه‌یه‌كى نزیكدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکان کۆببنەوە به‌مه‌به‌ستى گفتووگۆكردن له‌سه‌ر دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار گرفتى زۆر له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جگه له گرفتى دووباره وردینیكردنى له نرخى تێچووى نه‌وت له كێڵگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مه‌رجه‌كانى هه‌رێم بۆدانه‌وه‌ى قه‌رزى به‌شێك له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و پێداویستى ناوخۆى بۆ نه‌وتى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك گرفتى دیكه هێشتا داواكارییه‌كانى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیش جێبه‌جێنه‌كراوه. بوار زانیویه‌تى، به‌شێك له دانووستادنه‌كان له‌وباره‌یه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دراوه‌ته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شێكیش له له لایه‌نه سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه نین و به‌رده‌وامبوونى ئه‌و دۆخه له قازانجى ئه‌واندایه.