جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پشووی جەژن و نەورۆزەوە پێكهێنانی حكومەت دواكەوت، بەڵام لێكتێگەیشتنی ئەرێنیمان لەگەڵ یەكێتی هەیە. نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆی جددی لەنێوان ئێمە و یەكێتی و لێكتێگەیشتنی ئەرێنی لە نێوانماندا هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، هەنگاوی داهاتوو پارتی و یەكێتی بەفەرمی دێنە سەر دابەشكردنی پۆستەكان و بەپێی لێكتێگەیشتنی نێوانیان پۆستەكان دابەش دەكەن.