گرنگ

كارمەندێكی وەزارەتی كارەبا بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا و یەكێی دیكەش بریندار بوو

2025-04-09

 

لە ئەنجامی بەركەوتنیان بە تەزووی كارەبا و لەكاتی كاركردندا، لە سنووری قەزای ئاكرێ دوو كارمەندی كارەبا دەكەونە بەر تەزووی كارەبا و بەهۆیەوە یەكێكیان دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات و یەكێكی دیكەشیان بریندا بوو. نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحییەی بجیلی سنووری قەزای ئاكرێ، دوو كارمەندی كارەبا لە كاتی كاركردندا، دەكەونە بەر تەزووی كارەبا و بەهۆیەوە یەكێكیان دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كارمەندەی گیانی لە دەست داوە، بەناوی (س. ك) تەمەن 40 و كارمەندەكەی تریش كە تەمەنی 50 ساڵە، بریندار بووە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ ئەوەشی وتووە، تەرمی ئەو كارمەندەی گیانی لە دەست داوە، لە پزیشكی دادی ئاكرێیە و پشكنینی بۆ دەكرێت، هاوكات بریندارەكەش لە فریاكەوتنی ئاكرێ لە ژێر چاودێریدایە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color