بەرپرسێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە هیچ بڕیارێك بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان نییە، بەڵكووتاكە چارەسەر ئەوەیە ئەو ئۆتۆمبێلانە پارچەپارچە بكرێن. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان مەترسی بۆ سەر شۆفێر و هاونیشتمانییان دروست دەكەن و مەرجی سەلامەتی و یاساییان تێدا نییە، تاوەكو ئێستاش هیچ بڕیارێك بۆ تۆماركردنیان نییە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە تۆمار ناكرێن، بەڵكوو تاكە چارەسەر ئەوەیە پارچەپارچە بكرێن؛ تەنیا بەو شێوەیە دەتواندرێت سوودیان لێ وەربگیرێت.