زیاتر لە نۆ هەزار ئەفسەر و سەربازی دانیشتوی هەرێم لە بەغدا زەوییان پێدەدرێت. لە کۆنوسێکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی بەرگری عێراق کە واژۆی سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراقی لەسەرەو بڕیار دراوە بەپێدان و دابین کردنی زەوی بۆ نزیکەی نۆ هەزار و ۲۰۰ ئەفسەر و سەربازی سوپای عێراق کە دانیشتوی هەرێمی کوردستانن. بەپێی کۆنوسەکە کە ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە داوا دەکات بە چاوپۆشین لە شوێنی نیشتەجێبوونیان کە هەرێمی کوردستانە لە سنوری شارەوانی بەغدا زەوی بۆ ۷۰۳ ئەفسەر و نزیکەی هەشت هەزار و ٥۰۰ سەربازی سوپای عێراق دابین بکرێت. کە کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن. داواکەی وەزارەتی بەرگری لە کاتێکدایە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پێدانی زەوی بە ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق هەیە لەو پارێرگایانەی تێیدا نیشتەجێن و ئەنجومەنی وەزارەتی بەرگری پێشنیاری بەغداد دەکات لە بری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ دابین کردنی زەوی بۆ ئەو ئەفسەر و سەربازە کوردانەی دانیشتووی هەرێمن و لە سوپای عێراقدان.