وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ بڕی حەوت ملیۆن دینار بۆ فڕۆكە و پێنج ملیۆن و 500 هەزاریش بۆ رێگەی وشكانی دیاریكراوە. نەبەزئیسماعیل، وتەبیژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند: بە دوو رێگە حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەكەن، ئەوانیش رێگەكانی وشكانی و ئاسمانییە و بۆ هەریەكەیان نرخ دیاریكراوە ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ رێگای ئاسمانی حەوت ملیۆن دینار دیاری كراوە و بۆ رێگای وشكانیش پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار دیاریكراوە. وتەبێژەیكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەروو، ئەمساڵ پشكی هەرێم بۆ حاجیان زیادی كردووە بۆ پێنج هەزار و ١٢٠ حاجی و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٥٦٠ كەس لە رێگەی وشكانی و ئەوانی تریش بە رێگەی ئاسمانی سەردانی سعودیە دەكەن..