گرنگ

پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەكار بوونی بۆ ئەو پۆستانە دەرنەكرد كە بۆ یەكێتی دیاریكرابوون

2025-04-10

 

پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ حەوت یەكەی ئیداری سنوری پارێزگاكە دەركرد بەڵام فەرمانی دەستبەكار بوونی بۆ ئەو پۆستانە دەرنەكردووە كە بەر یەكێتی كەوتوون و ئێستا بەدەست پارتیەوەن. عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، دوێنێ‌ فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ سەرۆكی حەوت یەكەی كارگێڕیی پارێزگاكەی دەركرد، لە كۆی ئەو 20 یەكەی كارگێڕییەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی پێیاندا و ململانێیەكی سیاسی و كارگێڕی لەو پارێزگایە لێكەوتەوە ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوانەی فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەركراوە پێكدێن لە قایمقامەكانی بەعاج و تەلەعفەر، بەڕێوەبەری ناییەكانی تەلعەبتە، نەمرود، شۆرە، بەرتلە و تلكێف، بەڵام ئەو پۆستانەی كە بەر یەكێتی كەوتبوون فەرمانی دەستبەكار بوونیان بۆ دەرنەكراوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گۆڕانكاریی پۆستەكانی نەینەوا لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە سێ پۆستی بەركەوتووە، كە بریتین لە قایمقامی مەخموور، بەڕێوەبەری ناحیەكانی وانكێ و سنوونێ كە ئەو پۆستانە ئێستا بەدەست پارتیی دیموكراتی كوردستانەوەن.

بڵاوی بکەوە