گرنگ

وتەبێژی یەكێتی: ڕۆژی شەممە بۆدابەشكردنی پۆستەكان لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە

2025-04-10

 

وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات رۆژی شەممە كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی بۆ دابەشكردنی پۆستەكان دەستپێدەكات و پۆستەكان كراون بە سێ بەشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، خۆمان بۆ شەراكەت لە حكومڕانی هەرێم ئامادەكردووە، ئەمجارە بە شاندی خۆمان وتووە هیچ بۆشاییەك نەهێڵن و دەمانەوێت لە حكومەت بین و لەسەر هەمووی رێكبكەوین. ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕێی گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بوین لە یۆنان، لە رۆژی شەممە 12ی نیسانەوە كۆبونەوەكانی شاندی یەكێتی و پارتی بۆ دابەشكردنی پۆستەكان دەستپێدەكات وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆستەكانی هەرێم پۆلێنكراوە، سەرۆكایەتییەكان بەشێكن و وەزارەتە سیادییەكانیش بەشێكی ترە و هەر یەك لە وەزارەتە خزمەتگوازارییەكان و فەرمانگە و دەستەكانیش پۆلێنكراون و هەر بەشەیان بەجیا رێككەوتنیان لەسەر دەكرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color