لەگەڵ ئەوەی هەفتەی ڕابردووتری بەهۆی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە داهاتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین سفر دینار بوو، بەڵام بۆ ئەم هەفتەی ڕابردوو داهاتی ئەو سنورانە بریتی بووە لە بڕی نزسكەی شەش ملیار دینار. ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بلاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 5/4/2025 تا بەرواری 11/4/2025 برتی بووە لە بڕی پێنج ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار دینارە، كە 68%ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیە. ئاماژە بەوەشكراوە، لەو داهاتە بڕی سێ ملیار و 853 ملیۆن و 151 هەزار و 850 دیناری دیناری داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە، تەنها بڕی ملیارێك و 858 ملیۆن و 291 هەزار و 600 دیناری، بەشێوەی چەكە كە دەكاتە رێژەی 32%ی داهاتەكە. ماڵپەڕی شەفافیەت هەفتانە داهاتەكانی هەر شەش گەنجینەكەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە پێكدێن لە 28 وەزارەت و دەستە لەگەڵ 109 بەڕێوەبەراتی گشتی و 516 بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 781 فەرمانگە و چوار هۆبەش لەخۆ دەگرێت.