گرنگ

موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات كارتی بایۆمەتری دەنگیاندانیان نوێ بكەنەوە

2025-04-13

 

وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كە وابڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كارتی بایۆمەتری دەنگیاندانیان نوێ بكەنەوە. موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە، ئەمڕۆ یەك شەممە لە راگەیەندراوێكدا داوا لە سەرجەم لایەنگرانی دەكات كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێبكەنەوە. ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر موقتەدا سەدر رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناكەن. پێشتریش كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕۆژی 11/11/2025 دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color